پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکرێت کوردستان- عێراق

لاڤین عومه‌ر، نوچه‌نێت

جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم چەند رۆژەى داهاتوودا مووچەی تەواوی دامودەزگاکان دەدرێت، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە نوچەنێتی راگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ دووی تشرینى دووه‌م"نۆڤێنمبه‌ر"جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بە هۆی کۆکردنەوەی داهاتەوە مووچە بە سستی دابەش دەکرێت، بەڵام لەم چەند رۆژەى داهاتوودا مووچەی تەواوی دامودەزگاکان دەبەش دەکرێت.

هاوکات مامۆستا عەبدولواحید سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بە نوچەنیتی راگەیاند، "بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکریت".

مامۆستا عەبدولواحید لە لێدوانەکەی روونیکردەوە، مانگانە وەک یەکێتی مامۆستایان بەدواداچوون بۆ مووچەی مامۆستایان دەکەن تێبینیشی لەسەر ئەوە هەبوو کە چەند مانگێکە مووچە وەزارەتی پەروەردە بەگوێرەی ریزبەندییەکە دواخراوە لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە، گرنگە مووچە 30 رۆژ جارێک بدرێت.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان گوتیشی، "کێشە نییە لە کوێی لیستەکە دەبێت بەڵکو گرنگ ئەوەیە 30 رۆژ جارێک مووچەی مامۆستایان بدرێت".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین