نگین زیایی ئەلبومێکی نوێێ بڵاوکردەوە هەواڵ

نوچەنێت

ژنە هونەرمەندی کوردستانی رۆژهەڵات(نگین زیایی) ئەلبومێکی گۆرانی بڵاوکردەوە. ئەلبومەکە بەشێوەی دیجیتاڵ میوزیک لەسەر نزیکەی (٢٠)پلاتفۆرمی جیاوازی دیجیتاڵ میوزیک بڵاوکراوەتەوە.

 

ئەم ئەلبوومە لە چوارچێوەی مۆسیقا و گۆرانیی ڕەسەنی عیرفانییە، لە (٧)تراک پێکهاتووە، بۆ یەکەمجارە ئەم شێوازە لەناو کورد بە دەنگی نگین زیایی تۆمار کراوە. لەلایەن محەمەدجەلیل عەندەلییبی هونەرمەندی ئاوازدانەری کوردەوە کاری ڕێکخستنی میوزیکی بۆ کراوە. بە هەردوو زاراوەی کوردی (سۆرانی و هەورامی) و گۆرانییەکان تۆمار کراون.

نگین زیایی، لەدایکبووی شاری پاوەی کوردستانی رۆژهەڵاتە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە چالاکیی هونەری کردووە و بە شێوازی عیرفانی و سۆفیانە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی لە بواری گۆرانی میوزیکدا چالاکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین