لاڤرۆڤ: ئۆکرانیا بەرەو جەنگ ڕاماندەکێشێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، ئۆکرانیا هەوڵدەدات ڕووسیا پەلکێش بکات بۆ پرۆسەی سەربازی لەناو ئۆکرانیا، ئەویش لە ڕێگای ئەنجامدانی کردەی خرۆشێنەر لە ناوچەی دونباسی ژێر دەسەڵاتی جوداخوازان.

لاڤرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵ ٢٤ ی تەلەڤزیۆنی ڕوسیا وتی کە وڵاتەکەی چاودێریی ئەو کردە خرۆشێنەرانەی ئۆکرانیا دەکات کە دەیەوێ پاڵ بە هێزەکانی بەرگریی میللی (جوداخوازان)ەوە بنێت وەڵامی بدەنەوە و سەرەنجام روسیاش پەلکێش بکات بۆ کردەی توندوتیژی.

سێرگی لاڤرۆڤ سەرنجی خستە سەر "ڕوداوی ناڕوون"ی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیی "بەیرەقدار" لە هەرێمی دونباس لەلایەن ئۆکرانیاوە. لاڤرۆڤ دەڵێت "فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا دەڵێ ئەم جۆرە فڕۆکەیەمان بەکارهێناوە، کەچی وەزیری بەرگرییەکەیان دەڵێت شتی وامان نەکردووە".

وەزیری ڕوسییەکە دەڵێت "وای دەبینم ئێستا لە مشت و مڕی ئەوەدان کام لەم دوو هەڵسوکەوتە باشترە بۆیان: یەکەم پیشاندانی هێز لە ڕێگەی دەستکردن بە بۆمببارانی ئاسمانی و بە ڕاشکاوانە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی مینسک، دووەم دەربڕینی پابەندیی بە ڕێککەوتننامەی مینسک".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین