پووتین: بەمزووانە سیستمی بەرگریی S-500 دەخەینە کار عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت، ئەو موشەکانەی ئەمریکا لە ئەوروپا بڵاوی کردوونەتەوە، هەڕەشەن بۆ سەر ڕوسیا.

پووتین لە کۆبوونەوەی فەرماندەیی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی لە سووچی وتی "ئەمریکا هەندێک پلانی هەن کە هەمووان دەیانزانین، بۆ بڵاوکردنەوەی مووشەکی مەودا مامناوەند لە ئەوروپا، کە ئەوەش مەترسیی گەورە و هەڕەشەیە لەسەرمان".

پووتین باسیشی لە زیادبوونی فڕینی فڕۆکەکانی ناتۆ کردووە لە نزیک سنوورەکانی روسیا، وتوویەتی ئەمکارە ئەوەمان لەسەر پێویست دەکات کە بەرگریی ئاسمانیمان بەهێز بکەین.

ڤلادیمیر پووتین ئاشکراشی کردووە کە بەمزووانە نوێترین سیستمی بەرگریی ڕوسی کە بە S-500 ناسراوە رادەستی سوپای ڕوسیا دەکرێت.

پووتین ڕاشیگەیاند، دەبێت سیستمی بەرگریی ئاسمانیی روسیا هەموو مووشەکە بالیستییەکان و سەروو دەنگییەکان ئاشکرا بکەن و لە هەر خاڵێکی ڕەوتی مووشەکە ئاراستەکراوەکاندا بیانپێکن.

هەروەها بە گرنگیشی زانیوە فڕۆکەوانیی دەریاوانیی روسیا پەرەی پێبدرێ و ئامێری پێشکەوتووی تێکشکێن بخرێنەکار و لە دروستکردنیاندا تواناکانی هێزە دەریاییە بیانییەکان لەبەرچاوبگیرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین