چین ڕاپۆرتێکى هەواڵگریی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت ئەو ڕاپۆرتەی کە هەواڵگریی ئەمریکا لەبارەی چۆنێتیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خستوویەتیەڕوو، نازانستییە و جێگەی باوەڕ نییە.

دەبێ بڵێین ڕاپۆرتێکی زانستی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا وتبووی کە ڕێی تێدەچێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەدا پەرەی پێ درابێ و دواتر دزەی کردبێتە دەرەوە.

ڕاپۆرتەکە، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاشکرا کرا و بڵاوکرایەوە، دەڵێت ئەو دوو بۆچوونە هەردووکیان ڕێیان تێدەچێت کە باسی سەرەتای تووشبوونی مرۆڤ دەکەن بە کۆرۆنا، کە یەکەمیان دەڵێ رووداوەکە بە سروشتی ڕصویداوە و دووەمیان دەڵێت لە تاقیگەوە دزەی کردووەتە دەرەوە، بەڵام بە دیاریکراوی نازانین کامەیان ڕاستە.

لە وەڵامدا وانگ وین بین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت "درۆ ئەگەر هەزار جاریش دووبارە بکرێتەوە، هەر درۆیە" و وتوشیەتی کە هەواڵگریی ئەمریکا "ناوبانگی هەیە لە فێڵ و هەڵخەڵەتاندندا". بەرپرسە چینییەکە لە درێژەی وتەکانیدا وتوشیەتی "شوێنپێهەڵگرتنی پەیدابوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بابەتێکی جددی و ئاڵۆزە  و تەنیا دەبێت لە ڕێگەی هەماهەنگیی زانایانی جیهانەوە گەنگەشە بکرێ".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین