توركيا ژمارەیەک ئەندامى داعش دەستگیر دەکات تورکیە

نوچەنێت:

هێزە ئەمنييەكانى توركيا بەتۆمەنى هەبوونى پەيوەندى بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش فەرمانى دەستگيركردنيان بۆ (21) كەس دەركردووە، لەو ژمارەيە (18) كەسيان دەستگير كردووە.

ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، دژە تيرۆرى سەر بە بەرێوبەرايەتى ئاسايشى ويلايەتى قەيسەر و ئيستەنبۆڵ لە ئۆپراسيۆنێك بە تۆمەتى هەبوونى پەيوەندى بەداعش فەرمانى دەستگيركردن بۆ (21) كەس دەركردووە، تا ئێستا (18( كەسيان لە چوار ويلايەتى توركيا دەستگيركردووە، سێ دەمانچە و چەند بەڵگەنامەكيان پێبووە.

سەبارەت بە ناسنامە و پلەى ئەندامييەتيان لە ناو داعش تا ئێستا وەزارەتى ناوخۆى ئەو وڵاتە هيچ زانيارييەكى  ئاشكرا نەكردووە، بەڵام كۆمەڵێك بەڵگەنامە دەستى بەسەرداگيراوە ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە سەر بە داعشن.

بە گوێرەى زانيارييە سەرەتاييەكان ئەو كەسانە بە رێنمايى رێكخراوى تيرۆرستى داعش هاتوونەتە توركيا بۆ مانەوە لە وڵاتە، ئێستا ئەو كەسانە رووبەڕووى لێكۆڵينەوەى كراينەوە، چاوەڕوان دەكرێت دادگاى ئەم وڵاتە حكومى ياساييان بەسەردا بسەپێنێت.

تا ئێستا توركيا چەند جارێك ئۆپراسيۆنى جياوازى لە ناوخۆى وڵاتەكەى بۆ دەستگيركردنى ئەندامانى سەر بە داعش ئەنجام داوە، ژمارەيەكى زۆرى دەستگيركردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین