وردەكارى دانوستانەكانى نێوان مۆسكۆ و ئەنقەرە لەسەر ئۆپراسيۆنە چاوەڕوانكراوەكەى توركيا شیکاری

نوچەنێت:

 ليفنت كەمال

سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى) رايگەياند، "توركيا و رووسيا لەسەر ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا لە شارۆچكەى كۆبانێ دژ بە هێزەكانى (هەسەدە) سەر قاڵى دانووستاندنن".

رەجەب تەيب ئەردۆغان لە مانگى رابردوو رايگەياند، "ئارامى وڵاتەكەى بەهۆى هێرشەكانى يەكينەكانى پاراستنى گەل دژ بەهێزەكانييان لەوناو سووريا كۆتايى هاتووە، ئێمە ئامادەين بۆ كۆتاييهێنان بەو هەڕەشانەى لە سووريا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، لە نزيكترين كات هەنگاوى پێويست بنێنين".

چارەسەركردنى هەڕەشەكانى كۆبانێ

ماوەيەكە بەرپرسانى توركيا و رووسيا سەرقاڵى دانوستاندنن بۆ چارەسەركردنى مەترسيى هێزەكانى هەسەدە لەسەر توركيا.

لە (2019) ئەنقەرە و مۆسكۆ رێككەوتنێكيان واژۆ كرد، بەگوێرەى ناوەڕۆكەكەى پێويستە رووسيا هێزەكانى (هەسەدە) لە ناوچە سنوورييەكانى نزيك توركيا دوور بخاتەوە، بەرپرسانى توركيا دەڵێن، "دەبێت رووسيا لەو قۆناغەش بەو رێككەوتنە پابەند بێت".

توركيا دەيەوێت بەشى رۆژئاواى سنوورەكانى كۆبانێ كۆنتڕۆڵ بكات، كە ناوچەكانى جەرابلوس و تەلئەبيەز بەيەكەوە دەبەستێتەوە.

لەكۆتايى ساڵى (2014) رێكخراوى تيرۆرستى داعش هێرشى كردە سەر كۆبانێ، بەڵام هێزە كوردييەكان بە پاڵپشتى بۆردوومانە ئاسمانييەكانى ئەمريكا شكستيان بەو هێرشانە هێنا.

هێزە كوردييەكان لە (2012) كۆبانێيان كۆنتڕۆل كردووە، لە (2019) بەهۆى پێشڕەوييەكانى توركيا، هێزەكانى رووسيا و سووريا چوونەوە نزيك سنوورەكانى ئەو ناوچەيە.

چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى)يان راگەياند، "پێويستە رووسيا پارێزگارى لە بوونى خۆى لە كۆبانێ بكات، ئەنقەرەش دەيەوێت كۆنتڕۆڵى ناوچەكانى دەورووبەرى بە ئاڕاستەى رێگەى (ئێم4)ى ستراتيژى بكات.

لە بەرانبەردا توركيا هێزەكانى سوپاى نيشتيمانى سووريا لەو شارۆچكەيە بڵاوە پێناكات، بەوەش رێگەى (ئێم4) دەكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵى هێزەكانى رووسيا و توركيا.

توركياش ئامادەيە پارێزگارى لە ئاسايشى بنكەى رووسى لە (سيرين) بكات، رێگە نەدات هێزەكانى سوپاى نيشتيمانى سووريا لەو نزيكانە بارەگا بكەنەوە، لەبەرانبەردا رووسيا سوور بێت لەسەر كشانەوەى هێزەكانى هەسەدە لە باشوورى ئەو ناوچەيە.

لەو دانوستانانە باس لە ئيدليش دەكەن

بەگوێرەى سەرچاوەكان رووسيا ئۆپراسيۆنى كۆبانێى پەيوەست كردووە بە هەندێك سازشى توركيا لەسەر ئيدليب، بەڵام ئەوە روون نييە ئەنقەرە ئامادەيە سازش لەسەر ناوچەكانى ئيدليب بكات، ئەوە تا ئێستا روون نييە.

لەلايەكى ترەوە بەرپرسانى توركيا بە ئاژانسى (بلۆمبێرگ)يان راگەياندووە، "لەسەر ئاستى ناوەخۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو بەشە بچووكەى ئيدليب دەكەين، ئايا بە مەرجى پاڵشتى رووسيا بۆ ئۆپراسيۆنى باكوورى سووريا جێى بهێڵين ياخود هەر لەو ناوچانە بمێنينەوە.

چەند سەرچاوەيەكى ئەمنى توركيا بە ماڵپەڕى (ميدل ئيست ئاى)يان راگەياند، "تا ئێستا گفتوگۆكان لەگەڵ رووسيا بەردەوامە، پێويستە بەر لە ئۆپراسيۆنى سەربازى ئەردۆغان رەزامەندى لەسەر ئەو رێككەوتنە بدات، چونكە لە كۆتاييدا ئەوە بڕيارێكى سياسيە، نەك سەربازى".

لەلايەكى ترەوە چەند سەرچاوەيەكى ترى توركى بە ماڵپەڕەكەيان راگەياندووە، "سوپاى وڵاتەكەيان ئامادەسازييەكانى تەواوكردووە بۆ چوونە ناو باكوورى سووريا، بۆ ئەوەى هێزەكانمان لە ئيدليب بڵاوبكەنەوە، ئەوەش لە پێناو پارێزگارى لەو ناوچەيە دژ بە هێزەكانى سووريا و هێرشەكانى رووسيا، چونكە ئەزموونەكانى رابردوو ئەوەى پشتڕاستكردۆتەوە ئەگەر رێككەوتنمان لەگەڵ مۆسكۆش هەبێت، پێويستە لە رووى سەربازييەوە لە ئيدليب خۆمان ئامادە بكەين، چونكە ئەزموونى پێشوومان لەگەڵ ئەو وڵاتە هەيە".

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، "سوپاى توركيا دەتوانێت لەو ئۆپراسيۆنە هەنگاو بنێت، هەرچەندە پێويستى بەكاتى زياترە بۆ بڵاوكردنەوەى هێزەكان لەو ناوچەيە".

ئاڵۆزييە بەردەوامەكان

هاوکات رووسيا بەردەوامە لە مامەڵەى توندى لەگەڵ گرووپەكانى نزيك لە توركيا، لەكۆتايى هەفتەى رابردوو فڕۆكەكانى رووسيا بە بەردەوامى بنكەى سوپاى نيشتيمانى سووريايان نزيك لە عەفرين بۆردوومان كردووە، كە تەنيا چەند كيلۆمەترێك لە سنوورەكانى توركيا دوورە.

هەر لە هەفتەى رابردوو رووسيا پێنج فڕۆكەى جۆرى (Su-35) لە فڕۆكەخانەى قامشلى جێگيركرد، ئەوەش ئاماژەيە بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێكى توركيا لەو ناوچەيە، بەڵام سەرچاوەيەك لە وەزارەتى بەرگرى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "تەنيا فڕۆكەيەكى رووسى لە قاميشلى نيشتۆتەوە، هەمان رۆژ ئەو شوێنەى جێهێشتووە، شتێكى كاتى بووە، چاوەڕوان ناكرێت بكرێتە بنكەيەكى سەربازى رووسيا".

سەرچاوە ئەمنييەكانى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن شارۆچكەى تەلرەفعەت بۆ توركيا پێگەيەكى گرنگى هەيە، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵى هێزە كوردييەكانە، چەند جارێكيش لەو ناوچانە هێرش كراوەتە سەر سوپاى نيشتيمانى سووريا و هێزەكانى توركيا، چەند كوژار و بريندارێكى لێكەوتەوە.

بەڵام رووسەكان ترسيان لە ئاسايشى حەلەب هەيە، بۆيە دژى هەنگاوەكانى توركيان، ئەوەشى تا ئێستا رووسيا پێشنيازى كردووە، تێمێكى هاوبەشە بۆ گەڕانى سەربازى لەو ناوچانە.

لە مانگى رابردوو وەزارەتى ناوەخۆى توركيا راگەيانێندراوێكى بڵاوكردەوە، كە بەهۆى بۆردوومانى هێزە كوردييەكان دوو ئەفسەرى پۆليس كوژراون و دوو كەسيش برينداربوونە.

توركيا يەكەم ئۆپراسيۆنى سەربازى لە (2016) دەستپێكرد بۆ دروستكردنى ناوچەى ئارام لەنێوان سنوورەكانى وڵاتەكەيى و ئەو ناوچانەى لەژێر دەستى هێزە كوردييەكانە، پاشان دوو ئۆپراسيۆنى ترى دژ بەو هێزە كوردييانە ئەنجام داوە، هەروەها لە (2018) عەفرينى داگيركرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین