بەڵێنى بەلفۆڕ و چارەنووسى ئەوانەى متمانەيان بە رۆژئاوا بوو بیروڕا

نوچەنێت:

عەبدوڵا مەجالى

 لە رۆژێكى وەك ئەمرۆ لە (سێى تشرينى دووەمى 1917) بەڵێنى بەلفۆڕدرا، بەلفۆڕ كێيە؟

بەلفۆڕ وەزيرى دەرەوەى ئەو كاتەى بەريتانيا بوو، بەڵێنى دا فەڵەستين بدات بە جوو، ئەوكات فەڵەستين لە ژێر دەسەڵاتى عوسمانييەكان بوو، ئەوەش بەڵێنێك بوو، وەك دەگوترێت، "بەڵێى كەسێك خاوەنى هيچ نەبێت بۆ كەسێك شايستە نەبێت).

ئەوكاتە عەرەب دژ بە دەسەڵاتى عوسمانى لە ناوچەكانيان هاوپەيمانى سياسى و سەربازى بەريتانيا بوون، بەڵام بەلفۆڕ بە نهێنى ئەو بەڵێنەى بەجوو دا، لەگەڵ كۆتايى هاتنى دەسەڵاتى عوسمانى لە دوورگەى عەرەبى و شام و فەڵەستين، بە ئاشكراش بەڵێنى دروستكردنى وڵاتانى عەرەبى دا، ئەوەشى بە نامەكانى (حوسێن مكماهۆن) ناسراوە، نامەى نێوان حوسێن شەريفى مەكە و سيەر هێنرى مەكماهۆن، ژمارەيان (10) نامەيە مێژووەكەى بۆ (14ى تەموزى 1915 تا 10 ئادارى1916) دەگەڕێتەوە.

دەسەڵاتى بەريتانيا زۆر بە جدى كارى بۆ پابەندى بە بەڵێنى بەلفۆڕ كرد، زۆر بەجديش كارى بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێنەكانى عەرەب كرد.

لە لايەكى ترەوە فەڵەستينى خستە ژێر دەسەڵاتى جوو و ئاسانكارى بۆ كۆچكردنى جووەكان لە وڵاتانى جيهان و پێدانى چەك كرد، بۆ ئەوەى لەو ناوچەيە نيشتەجێ بن، رێگەشى لە عەرەبەكانى ئەو ناوچەيە گرت چەكيان دەستكەوێت، عەرەبەكانيش كۆبوونەوە تا شەريف حوسێن لە حيجاز دوور خەنەوە، هيچ شوێنێكى نەبێت لە رۆژهەڵاتى ئەردەن.

پرسيارەكە ئەوەيە، بۆچى بەريتانيا پابەندى بەڵێنى جوو بوو، بەڵام پابەندى بەڵێنى عەرەب نەبوو؟

ئەگەر مێژوو دووبارە بێتەوە، وەك ئەوە وايە عەرەب پەنديان لە رابردوو وەرنەگرتبێ، چونكە تا ئێستا هەر لەسەر بەڵێنەكان دەژين، هێلكەكانى خۆيان لە سەبەتەى رۆژئاوا دادەنێین، لە كۆتاييش جگە لە هەندێك بێهيوايى هيچ بەرهەمێكى نابێت، بۆيە ئێستا دەبێت دان بەوە بنێين بەڵێنى بەلفۆڕ ململانێيەك بوو بۆ گەلانى عەرەب مايەوە، سوودمەندەكانيش ئەوانەن ئەمڕۆ بەسەر ئەو ناوچەيە زاڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین