وەزارەتى دارایى بڕیارێک لەسەر دوو مووچەیى دەردەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایدەگەیێنێت، "هەرمووچەخۆرێک لە دواى (1-7-2020) دوو مووچەى وەرگرتبێت، مووچە زیادەى لێوەردەگیرێتەوە تەنها یەک مووچە وەردەگرێت."

پێنجشەممە رێکەوتى (4/تشرینى دووەم/2021)، وەزارەتى ئابوورى لە نووسراوێکدا کە ئیمزاى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى لەسەرە دەڵێت، "لێبڕینى مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش 1-7-2020 رادەگیرێت و چیدیکە لێیان وەرناگیرێتەوە و تەنیا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردووە."

هاوکات وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە نووسراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، بەپێی ماددەی 14/ یەکەم لە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 کە ناوەڕۆکەکەی (جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێ ناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە.)

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین