ئاكپارتى يادى (19) ساڵەى وەرگرتنى دەسەڵات دەكاتەوە شیکاری

نوچەنێت:

پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕواى توركيا لە (سێى تشرينى دووەمى 2002) گەيشتە سەر كورسى فەرمانڕەوايى لە توركيا.

ئەو پارتە لە مانگى ئابى (2001) بە سەركردايەتى رەجەب تەيب ئەردۆغان دامەزرا، خاوەنى پێگەيەكى ديارە لە مێژووى كۆمارى سياسى تورکیا، ماوەى (19) ساڵە لە هەڵبژاردنەكان سەركەوتوو دەبێت. 

لە يەكەمین هەڵبژاردنى گشتى تورکیا لە سێى تشرينى دووەمى (2002) بە رێژەى (34.28%)  سەركەوتوو بوو، توانى بە تەنيا حكومەت پێكبهێنێت، بەڵام بەهۆى رێگرى سياسى ئەردۆغان نەيتوانى ببێتە سەرۆك وەزيران، كە بەگوێرەى مادەى (312) ياساى سزادانى توركيا ئەو پۆستەى لێ قەدەغە كرابووە، عەبدوڵا گول بوو بە سەرۆك وەزيران.

دواى ئەوەى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكانى هەشتى ئايارى (2003) بوو بە پەرلەمانتار لە ناوچەى سێرت، حكومەتەكەى گول دەستى لەكار كێشايەوە، ئەحەمەد نەجەت سيزەر ئەردۆغانى بۆ پێهێنانى حكومەتى نوێ راسپارد.

لە (15)ى ئايارى (2003) رەجەب تەيب ئەردۆغان (59)مين كابينەى حكومەتى لە مێژووى توركيا و دووەم حكومەتى لە مێژووى پارتەكەى دامەزراند، تا (2014) لە پۆستى سەرۆك وەزيران بەردەوام بوو.

بۆ یەکەم ئاکپارتى سەركەوتنى لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى لە (2004) بە رێژەى (41.7%)  دەنگى هێنا، بەو جۆرە (1950) سەرۆك شارەوانى لە هەموو توركيا بردەوە.

لە هەڵبژاردنە گشتييەكانى (2007) پارتى دادوگەشەپێدان لە (46.58%) دەنگى هێنا، توانى پێگەى خۆى لە دەسەڵات بەهێز بكات، لە (80) ويلايەت كورسى پەرلەمانى مسۆگەر، بەوەش تەنيا ويلايەتى تۆنجەڵى نەبێت، لەگەڵ كۆتاييهاتنى ماوەى ئەحمەد سيزەر، عەبدوڵا  گوڵ بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار كانديد كرا.

لە (27)ى نيسانى (2007) سوپاى توركيا راگەياندرێكى بڵاوكردەوە، جەختى لەسەر (پاراستنى عەلمانيەت) لە وڵاتەكەى كردەوە، لەبەرانبەردا پارتى دادوگەشەپێدان هۆشدارى دايە سوپا دەست لە كاروبارەى سياسى وەرنەدات، داواشى كرد لەژێر فەرمانى سەركردايەتى وڵات بمێنێتەوە.

ئەو رووداوانە بەر لە (28)ى ئابى (2007) بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنى عەبدوڵا گولى دامەزرندنى ئاكپارتى بۆ  پێدانى پۆستى (21) سەرۆكى كۆمار.

لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى (2009) ئەو پارتە لە (57.88%) دەنگى بەدەستهێنا، ئەوە بووە هۆى ئەوەى دەنگدان لە (2010) ئاكپارتى راپرسى لەسەر هەمواركردنەوەى دەستوورى توركيا بكات، كە  (1982) ئەو دەستوورە دەستكارى نەكرابوو.

لە هەڵبژاردنەكانى دواتريش بنكەى جەماوەرى ئەو پارتە زیاتر فراوان بوو، لە هەڵبژاردنى (2011) بە رێژەى (49.53%) دەنگى بەدەستهێنا، توانى كابينەى (61)ى حكومەتى وڵاتەكەى پێكبهێنێت.

لە هەڵبژاردنى (2014) لە خولى كۆتايى سەرۆكايەتى ئەردۆغان چووە هەڵبژاردنى شارەوانييەكان لە (45.60%) دەنگى بەدەستهێنا.

لە (10)ى ئابى (2014) هەڵبژاردنى راستەوخۆ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك كۆمار كرا، ئەردۆغان لە (52%) دەنگى بەدەستهێنا، بووە يەكەم سەرۆكى هەڵبژێردراوى راستەوخۆ لەلايەن جەماوەرەوە.

دواى هەڵبژاردنى ئاكپارتى بەسەرۆكايەتى ئەحمەد داود ئۆغلۆ بەردەوام بوو، پێش كۆتايى هاتنى ماوەى حكومەتەكەى لە تشرينى يەكەمى (2015) بەشدارى هەڵبژاردنەكانى كردەوە، توانى بە تەنيا حكومەت پێبهێنێت. بن عەلى يەڵدرم پۆستى سەرۆك وەزيرانى وەرگرت، دواى (15) ساڵ لە دامەزراندنى ئاكپارتى بووە پارتێكى سياسى خاوەن جەماوەر، لەو ماوەيە دوو جار پۆستى سەرۆك كۆمار و چوار سەرۆك وەزيرانى لە توركيا بردەوە.

لە (16)ى نيسانى (2017) لە توركيا راپرسى لەسەر هەمواركردنەوەى دەستوور كرا، زياتر لە نيوەى دەنگدەران دەنگيان بە بەڵێ دا، ئەو هەمواركردنەوە دەرگاى گۆڕانكارى لەبەردەم توركيا كردەوە، بەرەو سيستەمى سەرۆكايەتى هەنگاو بنێت، بەوەش ئەردۆغان توانى لە سەرۆكايەتى كۆمار بەردەوام بێت، بن عەليش بوو بە كۆتا سەرۆكى سيستەمى پەرلەمانى ئەو وڵاتە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین