وەزیری تەندروستی: پارە بۆ نەخۆشەکان دەگەڕێنینەوە تەندرووستی

نوچەنێت

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو نەخۆشخانە تایبەتانەی کە زیادەڕۆییان لە پارە وەرگرتن لە هاوڵاتییان کردووە پارەکەیان لێوەردەگیرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە( 4/تشرینی دووەم/2021) سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەسەر داواکاری سەرۆکی حکومەت کۆنتڕۆڵی نرخی مانەوەی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و دەرمانیان کردووە".

وەزیری تەندروستی گوتی"لە کۆی هەزار و 90توشبووی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان چارەسەریان بۆکراوە، 200نەخۆش پارەی زیادیان لێوەرگیراوە، ئێمە ئێستا بڕی 710ملیۆن دینارمان لەو نەخۆشخانانە وەرگرتووەتەوە".

بەپێی لێدوانەکەی وەزیری تەندروستی، لە هەفتەی داهاتوودا ئەم پارەیە دەدرێتەوە نەخۆشەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین