پێنج هۆکارە سەرەکییەکەی سەرئێشە بزانە تەندرووستی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

سەر ئێشەی بەردەوام ژیانی ڕۆژانەت تێکدەدات. زۆربەی کات سەر ئێشە دەگەرێتەوە بۆ کێشە شاراوەکانی جەستە، یاخود ئەو خوە خراپەی کە لە ئێستادا لە بەردەوامیدایەو زۆر بووە، ئەویش کەمخەوییە.

ماڵپەڕی (The healhsite) ئاشکرای کردووە کە ئەم پێنج خاڵە هۆکارە بۆ دروستبونی سەرئێشە ئەویش ئەمانەن:

قەبزی

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندی قەبزی و خاوی پڕۆسەی هەرس هەیە یەکێکە لەو هۆکارانە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە سەرئێشە و شەقیقەوە هەیە، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە چارەسەری قەبزی خاوی و پڕۆسەی هەرس، دەبێتە هۆی نەهێشتنی سەرئێشە بۆیە ئەگەر هەست دەکەی کێشە لە پڕۆسەی هەرست هەیە باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەری بکەی.

بەکارهێنانی دەرمان

بەکارهێنانی دەرمانی زۆر یەکێکە لە سەرەکی ترین هۆکارەکان کە لە جیهاندا بەرباوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو دەرمانانەی بەکار دەهێنرێن بۆ ئازار شکێنی سەرئێشە، خۆی لە خۆیدا هۆکارە بۆ زیاد بوونی ئەو ئازارە.

گۆڕانکاری کەش و هەوا

پسۆڕانی بواری تەندروستی بۆیان دەرکەوتووە، کە گەرمی زۆر و سەرمای زۆر  هۆکارە بۆ دروستبوونی سەرئێشەو شەقیقە، بۆیە باشترە وریای ئەو گۆڕانە لەناکاوەی کەش و هەوا بیت.

وشکبونەوە

کەمی ئاو هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی سەرئێشە، وا باشترە رۆژانە بڕی ئاوی پێویست بخوریتەوە خۆت لە وشکبونەوەو سەرئێشە بپارێزیت.

کافاینی زۆر

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن زۆر خواردنی قاوە، یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ سەرئێشە 100 ملیگرام کافاین بەسە بۆ ئەوەی تووشی سەرئێشە ببیت، بۆیە واباشترە لە پێناو کەمکردنەوەی سەر ئێشي کەمتر قاوە بخورێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین