يۆنان؛ توركيا بە چەتە ناو دەبات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (10تشرينى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، پۆليسى يۆنانى گرتە ڤيديۆيەكيان بڵاوكردۆتەوە، بەلەمێك چەند پەنابەرێكى هەڵگرتووە بەرەو كەناراوەكانى يۆنان دەپەڕنەوە، دواى ئەو گرتە ڤيدیۆیە، يانيس بلاكيۆتاكيس وەزيرى دەرياوانى يۆنانى راگەياند، "توركيا جارێكى تر وەك دەوڵەتێكى چەتەگەرى لە دەرياى ئيجە مامەڵەى كرد، بەو كارەشى پێشێلى رێككەوتنى يەكێتى ئەوروپاى كردووە"
لە لايەكى تريشەوە كيرياكوس ميتسۆتاكيسى، سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە لێدوانێكى رايگەياند، "توركيا دۆسيەى پەنابەران بۆ بەرژەوەندى خۆى دەقۆزێتەوە".
رۆژى يەكشەممەى رابردووش نزيكەى (400) پەنابەرى ناياسایى لە دوورگەى كوس لە بەلەمێك دابەزين، كە ئاڵاى توركياى لەسەر بوو.
بەگوێرەى كۆمیسيۆنى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان لە سەرەتاى ئەمساڵەوە نزيكەى (2500) پەنابەر لە دەرياى ئيجە پەڕينەوە، بەگوێرەى ئامارەكانى ئەو كۆمیسيۆنە لە (2020) ژمارەى ئەو کەسانەى لەو دەريايە پەڕيونەتەوە (9700) كەس بووە، زياتر لە (100) كەسیان بێسەروشوێن بووە.
بەگوێرەى رێككەوتنى نيسانى (2016) يەكێتى ئەوروپا بۆ پاراستنى ئەو سنوورە ئاوييانە ساڵانە هاوكارى پێشكەش بە توركيا دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment