سالار ئەنوەر: ماوەی یاسایی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان تەواوبووە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

سالار ئەنوەر بەڕێوەبەری کارگێڕی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، دەڵێت: دوو کەس لەکۆمسیارانمان مردووە لە ئەنجومەنی کۆمسیاران تا ئێستا شوێنەکانیان پڕنەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ (چوارشەممە10 /تشرینی دووەم/ 2021) سالار ئەنوەر بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت ڕایگەیاند "هەتا هەڵبژاردن نەکرێت بنکە ناکەینەوە، بەڵام کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بنکاکانیان جێگیرە. هی ئێمە وەکو ئەوان جێگیر نییە و کاتییە کە هەڵبژرادن تەواو دەبێت بنکەکان هەڵدەوەشێتەوە".

سەبارەت بە دەستەی هەڵبژاردن، تا ئێستا چەند حاڵەتی مردنیان هەبووەو شوێنەکانیان چۆن پڕ دەکەنەوە؟ بەڕێوەبەری کارگێڕی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان گوتی  "دوو حاڵەتی مردنمان هەیە، بەڵام کە دامەزراندن وەستا هیچ کەسێک دانامەزرێت تەنیا مەگەر بە گواستنەوە بێت لە وەزارەتێکی دیکەوە، ئەوەش لەو حاڵەتەی کە شوێنێک بەتاڵ بوو لە کۆمسیۆن".

نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆچیدواییکردووە، تا ئێستا جێگەی پڕنەکراوەتەوەو بڕیاربوو پارتی جێگای تورکمان و یەکێتی جێگای ئاشورییەکانیش یەکێتی پڕی بکاتەوە" 2014ئەنجومەنی کۆسیارانیان دانرا، پشک درا بە تورکمان و ئاشورییەکان بەڵام دواتر بەڕێککەوتنی هەرسێ لایەنەکە بڕیاربوو پشکی تورکمان، پارتی دەستنیشانی بکات و پشکی ئاشورییەکان یەکێتی دەستنیشانی بکات، ئێستا ئێمە دوو کۆمسیارمان نییە لە ئەنجومەنی کۆمسیاران، لە  ساڵی2019وە ماوەی یاسایی تەواوبووە، جارێ دیار نییە کە هەمان ئەنجومەن دادەنێنەوە یاخود دەگۆڕدرێن و دەکرێن بە یەک پاکێج ، یان وەکو ئالیەتەکەی جاران پەرلەمان دەستنیشانی دەکات". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین