عزه‌ت شابه‌نده‌ر: سیاسه‌تى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر عێراق گۆڕاوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى سه‌ربه‌خۆى شیعه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى رایگه‌یاند، به‌ دوایین سه‌ردانى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بۆ عێراق ده‌ركه‌تووه‌، سیاسه‌تى نوێى ئێران به‌رانبه‌ر به‌ عێراق گۆڕاوه‌ و قائانى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دراوسێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كه‌ كردووه‌.

شه‌وى رابردوو 10ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" عزه‌ت شابه‌نده‌ر له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌ باسى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى كردووه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى جاره‌كانى پێشوو ئه‌م جاره‌ سه‌ردانه‌كه‌ راگه‌یێندراو بووه‌.

عزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێت ئاگادارى زۆربه‌ى دیوه‌ شاراوه‌كانى سیاسه‌تى پێكهاته‌ى شیعه‌یه‌ له‌ عێراق، ده‌ڵێ، "قائانى ئه‌م جاره‌ قسه‌ى له‌سه‌ر شته‌ گشتییه‌كان كرد و نه‌چووه‌ ناو ورده‌كاریى رووداوه‌كان".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌مجاره‌ قائانى وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دراوسێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان كردووه‌ و سه‌ركۆنه‌ى هه‌وڵى تیرۆركردن و كوشتنى خۆپیشانده‌رانى كردووه‌.

له‌كۆتایى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ، "فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودس به‌ فه‌رمى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى عێراق كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان سیاسه‌تى نوێ و كۆنى ئێران ده‌ركه‌وتووه‌".

له‌دواى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى له‌ كانوونى دووه‌مى 2020 ئیسماعیل قائانى كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندان جار به‌ نهێنى سه‌ردانى عێراقى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌. دواجاریش رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو هه‌شتى تشرینى دووه‌م، رۆژێك دواى هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى كازمى سه‌ردانى عێراقى كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین