میدیاى ئێران: ئیسماعیل قائانى سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە
نوچەنێت:
نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێران، لە بارەى سەردانییەکەى ئیسماعیل قائانى بۆ عێراق و هەولێر دەڵێت، قائانى پەیامێکى بۆ کورد کوردیش پێبووە، کە نەکەونە ناو بەردەئاشى ململانێى شیعە و شیعە، میدیایەکى ئێرانیش هاتنى قائانى بۆ هەولێر پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11)ى تشرینى دووەم (2021)، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت هاتنى قائانى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، هەمیشە قائانی کە هاتۆتە عێراق دەرفەتی ئەوەى هەبووە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات، ئەمەیش ماناى ئەوەیە کە کوردیش بە ئەندازەی لایەنە شیعەکان بۆ ئێران گرنگە.
هاوکات بەپێى زانیارییەکانى فارس نیوز، کە نزیکە لە سوپاى پاسدارانى ئێران، ئیسماعیل قائانی فەرماندی سوپای قودسی سوپای پاسداران، دوێنێ چوارشەممە دەى تشرینى دووەم، سەردانى هەولێرى کردووە و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment