رێکخراوەکانی مافی پەنابەران هۆشداری لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رێکخراوەکانی مافی پەنابەران، هۆشداری لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدەن لە سنوری پۆڵەنداو بیلاروس، داوادەکەن بە زووترین کات بەهانایانەوە بچن.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیە زیاتر لە 2500 کۆچبەر، لەسەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا گیریان خواردووە. حکومەتی پۆڵەندا سەرسنورەکانی بە سەرباز تەنیوە رێگە نادات دەربازی ئەڵمانیا بن.

رێکخراوەکانی مافی کۆچبەران و پەنابەران، هۆشداریی لە دۆخی ناهەمواریان دەدەن و داوای بەهاناوەچوونیان دەکەن.

بەپێی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چوارچێوەی خاچی سوردابۆ ماوەی چەند رۆژێک هاوکاری مرۆیی دابینکراوە، بەڵام دۆخی پەنابەران خراپە و بەرەو خراپتر دەچێت. 

وێڕای خراپی دۆخی پەنابەران، حکومەتی پۆڵەندا ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنوری نێوان بیلاروس و وڵاتەکەی زیادکردووە. بەپێی رێکخراوەمەدەنییەکان، ئەو هاوڵاتییانەی کە سنوری پۆڵەندا دەبڕن لە ناو پۆڵەندا لێیان دەدرێت و پارەکانیان لیدەسەنرێت. بۆیە داوادەکەن بەزووترین کات بە هانایانەوە بچن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین