هەولێر: ژنێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە گەڕيکی سەرکارێز ژنێکی گەنج کوژراوەو تاوانبارەکەش دەستگیرکراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی(12/تشرینی دووەم/2021 ) گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی گەنج لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە کورژراوە.

رائید هۆگر عەزیز دەڵێت: ژنەکە تەمەنی 20ساڵە، بەپێی گوتەی کەسوکاری کاتێک برای هاوسەرەکەی دەستکاری دەمانچەی کردووە، بە هەڵە گولەیەک بەر سەری کەوتووەو دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە سزای تاوانبارەکە گوتی: دوابەدوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، تاوانبارەکە بە پێی ماددەی 406 دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین