شێرزاد هه‌ینی: جه‌مال عه‌له‌مدار گەڕیدەیەکی ئاڵۆزی ئەو دنیایەیه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌و كتیبه‌م زۆر تایبه‌ته و زۆر پێى ماندوو بووم
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كتێبى "جه‌مال عه‌له‌مدار یه‌كه‌مین هه‌ولێرى له سوید.. بیروه‌رییه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه" بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و كتێبه له هه‌ڤپه‌یڤین و نووسینه‌وه‌ى مامۆستا شێرزاد هه‌ینیه. شێرزاد هه‌ینى له دیمانه‌یه‌كى كورتى نوچه‌نێت باسى له چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به كه‌سایه‌تى جه‌مال عه‌له‌مدار و خودى كتێبه‌كه كرد. له سه‌ره‌تا گوتى، "من ئەم سەفەرەم کە گەڕاومەتەوە کوردستان، وەک هەموو سەفەرەکانی ترم بەرنامەیەکم هەبووە، بەڵام ئەم بەرنامەی ئەمجارەم چاپکردن و بڵاوکردنەوەو گەیاندن و نمایش‌کردنی کتێبێک بوو بە ناوی (جەمال عەلەمدار یەکەمین هەولێری لە سوید)، شانازى به هەموو کتێبەکانم دەکەم بەڵام ئەمەیان زیاتر پێوەی ماندوو بووم، ئەوەیان بۆ من تایبەتییە و کەسایەتیەکی بێدەنگە و گەڕیدەیەکی ئاڵۆزی ئەو دنیایەیه، کەس نایناسێت من دۆزیمەتەوەو قسەم لەگەڵی کردووە"
ئیسرائیل زوو په‌یوه‌ندی به جه‌مال عه‌له‌مدار كردووه
به‌ڵام ره‌تى كردووه‌ته‌وه كاریان له‌گه‌ڵ بكات
هه‌رچه‌نده له ژانرى كتێبه‌كه نووسراوه "بایۆگرافیا" به‌ڵام شێرزاد هه‌ینى تێبینى له‌سه‌ر ژانراكه هه‌یه و پێیوایه كتێبه‌كه به‌ر له‌وه‌ى هه‌ر شتێك بێت "ده‌قێكى تایبه‌ته" شێرزاد هه‌ینى گوتى، " دیمانەیەکی دوور و درێژمان کردووە، ئەم کتێبە نە دیدارە، نە رۆمانە، نە پێناسەیە، نە نووسینەوەى بیروه‌رییه، من ناو لەو کتێبە دەنێم "تایبەت" شتێکی تایبەتە بەرنامەم نەبووە ناوی بنێم ، لە کاتی نووسینەوەی کتێبەکە وا دەرچوو، بۆ نموونە لە دوو سێ شوێنی ناوی نهێنی ئیدرس بارزانی "شاخ" بووە کە نامەی ئاڵوگۆڕ کردووە لەگەڵ ئەو من لەناو قسەکان دوو جار نوسیومە "چیا" لەجیاتی "شاخ"، کاک جەمال لێی پرسیم ئەوە بۆ وات نووسیوە منیش وتم وەڵا لەبیرم چووە بیرەوەری و شتی وا دەنووسم وام زانیوە ئەدەب و پەخشان و شتی وایە، هەرچەندە "شاخ" ناوە نە دەبوو ناوبگۆرم بە هەر حاڵ، ئەدەبێکی تایبەتییە".
جیا له‌وه‌ى كتێبه‌كه به ته‌واوى كه‌سایه‌تى جه‌مال عه‌له‌مدار ده‌ناسێنێ، به‌ڵام شێرزاد هه‌ینى بۆ نوچه‌نێت به خێرایى به چه‌ند رسته‌یه‌ك باسى ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ى كرد كه به‌مشێوه‌یه‌یه: ئەو پیاوە لە سیدەکان لە دایک دەبێت و دێتە تەیراوە، خوێندنى سەرەتایی لە هەولێر تەواو دەکات و دەچێتە کەرکووک ئامادەیی لە کەرکووک تەواو دەکات دواتر دەڕوا بۆ بەغدا لەوێ لە کۆلیژی عەسکەری دوو سێ هەفتە لە بەغدا دەوام دەکات، دواتر دەڕوا بۆ ئەنقەرە، لە ئەنقەرەوە دەڕوا بۆ ئەستەنبوڵ لە ئەستەنبوڵ دەگیرێت لەسەر کوردایەتی ده‌گیرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت، ئینجا دەڕوا بۆ سوید و نەرویج و فینلەندا و ئایسلەند و دانیمارک لەکۆتایی لە لەندەن دەگیرسێتەوە لەسەر داخوازی مەلا مستەفای بارزانی لەوێ دەمێنێتەوە تا ساڵی 1975 پاش نسكۆ بارگەى تێک دەنێ بەرەو ئەمەریکای لاتینی خەریکی بازرگانی و ئیشوار و کاسبی دەبێت لە سیاسەت ده‌تۆرێ.
شێرزاد هه‌ینى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى پێیوابوو دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و جۆره پیاوانه "خۆى له خۆیدا سه‌لیقه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌وێ" هاوكات باسى ئه‌وه‌یشى كرد زمانى جه‌مال عه‌له‌مدار قوڕس بووه، چونكه به‌هۆى ئه‌وه زمانه زۆرى ده‌یانزانى، وشه‌كانى تێكه‌ڵ به یه‌كتر بووه، شێرزاد هه‌ینى گوتى، "دۆزینەوەی ئەم مرۆڤە وا دەزانم هەم سەلیقەیەکی ئەدەبی رۆژنامەگەری جوانە و ماندووبوونی دەوێ، ئەوەی زیاتر ماندووی کردم ئەو پیاوە زمانەکانی لێ تێکەڵ بووە لەگەڵ تورکی و عەرەبی و کوردی و چینی و ئینگلیز و ئیسپانیدا، هەیڤین و قسەکانیشی دیقه‌تێكى باشى ده‌وێ".
شێرزاد هه‌ینى زیاتر له 120 كتێبى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆر كه‌میان گفتوگۆن، ئه‌و نووسه‌ر و وه‌ر‌گێڕه به‌ناوبانگه‌ى كورد روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى دا، پێشتریش دیمانه‌ى زۆرى كردووه، به‌ڵام هه‌موویان بۆ بڵاوكردنه‌وه نه‌بووه، ئه‌و گوتى، "من ئەو کاتەی کە لە شارەوانی فەرمانبەر بووم کارێکم دەکرد لە هەولێر دوور لە میدیا و کتێب ئیشێکی زۆر ناوازە و تایبەت بوو، بەڵام ئەوەی دەهاتە لام پرسیارم لێ دەکرد بەردەوام قەڵەم و دەفته‌رم پێ‌بوو، وەڵامەکانی ئەوانم دەنووسیەوە، تێکەڵاوی خەڵکی بادینان و برادۆست و خۆشناو وسلێمانی و بەهەرحاڵ هەموو ئەوانەی هاموشۆم لەگەڵ دەکردن چەند دیرێک لە قسەکان یان چەند پەیڤێکم دەنوسییەوە".
به‌ڵام وه‌ك دیمانه‌ى چاپكراویش شێرزاد هه‌ینى كتێبێكى به‌ناوبانگى هه‌یه، ئه‌ویش به ناوى "955 خوله‌ك له‌گه‌ڵ شێركۆ بێكه‌س". شێرزاد هه‌ینى له باره‌ى ئه‌و كتێبه‌وه به نوچه‌نێت ده‌ڵێ، "بەڵام دیدارێک کە زۆر شانازی پێوە بکەم دیدارێکی گەورە و تۆکمە بوو، ئەو دیدارە بوو کە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس کردم 10 رۆژ لە ستۆکهۆلم بەیەکەوە بووین کتێبێکمان ئامادەکرد، بە ناوی ٩٥٥ دەقە لەگەڵ شیرکۆ بێکەس چاپی دووەم سێ چوار ساڵی پێش ئێستا کرا، بەلای منەوە جوانترین و درێژترین و نوێترین دیداری ئەدەبی بێت لەڕووی پرسیارەکان و وەڵامەکان و شێوەی وەڵامدانەوەکان و هەتا لە شێوەی داڕشتنی وشەکان و رستەکان بەشەکانی ناو کتێبەکەش".

جگه له جه‌مال عه‌له‌مدار دیمانه‌یه‌كى گه‌وره له‌گه‌ڵ شێركۆ بێكه‌س كردووه
شێرزاد هه‌ینى له گفتوگۆكه‌ى بۆ نوچه‌نێت چه‌ند سه‌رنجێكى تر‌ى له سه‌ر كتێبه‌كه‌ى جه‌مال عه‌له‌مدار خسته‌ڕوو و گوتى، "ئەوەی زیاتر هانیدام کە لەگەڵ جەمال عەلەمدار کەڵک لە ئیشەکەی وەربگرم راستگۆییەکەی بوو، لە هەموو ئەوروپییەک ئەوروپی تر و لە هەموو کوردێکی گوندێكى کوردی کوردەواریتر، هەموو قسەکانی راستگۆیانە بوو هەر ناوێکم پێدەوت لەسەر ناوەکان سەربردەیەکی هەبوو، هەر شکوڵاتەیەکم پێدەوت دەیزانی خواردنی کوێیه و هى كوێ خۆشە و لەکام ئۆتێل شەو خەوی باشبووە، ئەوەی ئەو پیاوه له‌سه‌رى جێگر بووه کوردایەتی بووە. بڕوای بە هیچ شتێکى تر نەبووە هەرخۆی دەڵی، دوای نسکۆ دەوڵەتی ئێران داوای لێکردم پەساپۆرتەکەم نەدەمەوە، بەڵام من زۆر بەتوڕەییەوە پەساپۆرتەکەم دانایەوە، دوای ونسکۆ پەیوەندییم لەگەڵ ئیسرائیلیەکان باشبوو داوایان لێکردم پەیوەندییەکەم لەگەڵیان بمێنێت، من وتم جاسوسی ناکەم، من نوێنەری حزب و مەلا مستەفا بووم ئێستا بووم، ببمە جاسوس لەگەڵ ئینگلیزەکان هەروا هەڵسوکەتی کردووە، ئەو چەند ساڵەی لە لەندەن بووە، بەهەرحاڵ پیاوێکی ناوازەو لە هەڵسوکەوت لە رەفتار و لە بۆچوون"
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى مامۆستا شێرزاد هه‌ینى بۆ خۆشى، به‌سه‌رهاتى خواردنه‌وه و نه‌وسنیه‌كه‌ى جه‌مال عه‌له‌مدارى كرد و گوتى، "ئەوەی زۆر خۆشیش بوو پیاوێکی نەوسن بوو، خواردن و قاوەکانی خۆش‌بوو، لە کۆتایی ئەوەی بڵێم وتی من ناخۆمه‌وه، هەرچی خواردنەوەی هەبوو دای بە من".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment