19 کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا تەندرووستی

نوچەنێت

بە پێی ئاماری 24کاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 502حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا دەستنیشانکرا.

ئەمڕۆ هەینی( 12/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی تەندروستی راگەیێندراوی 24کاتژمێری دۆخی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. بەپێی ئامارەکە502حاڵەتی نوێی توشبوون، 744 چاکبوونەوەو 19گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. 

ماوەی دوومانگە ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان، بەرزبووەتەوەو هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەدرێت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق، وەزارەتی تەندورستی هەرێمی کوردستانی بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ رووبەرووبوونەوەی شەپۆلی داهاتووی کۆرۆنا ئاگادارکردووەتەوە.

لە میانەی رێکارەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، دانانی پرسە، کۆڕ و کۆبوونەوەی جەماوەری قەدەخەکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین