چوارەم رۆمانی بەختیار عەلی بە زمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە کولتوور

نوچه‌نێت: لاڤین عومه‌ر

بەختیار عەلی لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک، ئاشکرای کرد رۆمانی کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، بە عەرەبی بڵاوکرایەوە. ئەمەیش چواره‌م رۆمانى به‌ختیار عه‌لى ده‌بێت كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى بڵاو بكرێته‌وه‌.

شەوی رابردوو 11 تشرینی دووەم بەختیار عەلی رۆماننووس و نووسەر، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویه‌تى رۆمانی “کۆشکی باڵندە غەمگینەکان” به‌ زمانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

رۆمانەکە له‌ لایه‌ن (ئیبراهیم خەلیل) وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى. روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یش دراوه‌ كه‌ ئیبراهیم خەلیل پێشتر لەگەڵ عەبدوڵا شێخۆ کاری وەرگێرانی بۆ رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا کردووە بۆ سەر زمانی عەرەبی.

کۆشکی باڵندە غەمگینەکان چوارەم رۆمانی بەختیار عەلییە، له‌دواى “دواهه‌مین هه‌نارى دونیا”، “جه‌میشد خانى مامم”، “ئێواره‌ى په‌روانه‌” بە زمانی عەرەبی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین