بەشیر حەداد: هەندێجار لە عێراق بڕیارى سیاسى لە سەرووى یاساوەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیێنێت، نەناردنى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى (2021)ى عێراق، هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ تەواو نەبوونى وردبینیکردنى داهاتەکانى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (13)ى تشرینى دووەم (2021)، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا گووتى، حکوومەتى عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنى (200) ملیارەکە بۆ هەرێمى کوردستان، تا وردبینیکردنى داهاتى نەوتى و نا نەوتى هەرێمى کوردستان تەواو دەبێت.

بەشیر حەداد دەشڵێت، لە بودجەى (2021)ى عێراق پشکى هەرێمى کوردستان دیاریکراوە، بەڵام هەندێجار لە عێراق یاسا ناخوات و بڕیاری سیاسی لە سەرووى یاساوە دەبێت.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق ڕێککەوتن مانگانە (200) ملیار دینار وەک سلفەیەک بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێردرێت، تاوەکو وردبینیکردنى داهاتى نەوتى و نانەوتى هەرێمى کوردستان لەلایەن لیژنەکەى بەغداوە تەواو دەبێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین