زیانى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان چییه؟
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
پزیشكان له توێژینه‌وه‌كانیان دووپات له‌سه‌ر خراپى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، هه‌رچه‌نده وزه و سه‌رنجى مرۆڤ زیاد ده‌كات، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك زیانى گه‌وره‌یش به مرۆڤ ده‌دات.
دکتۆر شێروان محەمەد ئەمین، پزیشکی پسپۆر لەبواری نەشتەرگەری گورچیلە و رێرەوی میز وپرۆستات له لێدوانێكى تایبه‌ت به "نوچه‌نێت"، باسى له زیانه‌كانى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان كرد و گوتى، "هەرچەندە ئامانج لە خواردنەوەی وزەبەخشەکان زیادکردنی وزە و سه‌رنج و بەئاگابوونە، بەڵام پێکهاتەکانی ئەو خواردنەوانە رەنگە زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنن".
شێروان محه‌مه‌د ئه‌مین:
ئه‌و خواردنه‌وانه وزه ده‌به‌خشن
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك زیانیش به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌ینن
دكتۆر شێروان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆى پێكهاته‌ى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان چاوه‌ڕوانى گه‌یاندنى زیانیان به جه‌سته‌ى مرۆڤ لێده‌كرێت، دەڵێ "خواردنەوە وزەبەخشیەکان چەندان ماددەی وەك کافاین، شەکر، ڤیتامین B و کۆمەڵێك گیای وەك جینسنیگ و زەنجەفیل و چەندان ماددەی دیکە لەخۆ دەگرێت و رەنگە ببنە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ"
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كراون، خواردنەوە وزەبەخشەکان برێکی زۆرى کافاین و شەکریان تێدایە. بۆ هەر بوتڵێکی ٢٥٠ ملیلیتری، ٨٠ میلیگرام کافاینیان تێدایە واتە بڕی کافاینەکەی دوو هێندەی کافاینی کوپێک قاوەیە.

دوو هێنده‌ى كافاینى قاوه‌یه
ئه‌گه‌ر زیانه‌كانى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان كورت بكرێنه‌وه به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
•کلۆربوونى ددان و بۆنی دەم ناخۆش دەکات
•لاوازبوونی ئێسك
•ترشەڵۆکی کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات ئەمەش کۆئەندامی هەرس بریندار دەکات
•دروستکردنی بەردی گورچیلە و ماندوبوونی گورچیلە
•زیادکردنی لێدانی دڵ
•نەزۆکی
•خوێن بەربوونی لووت
•لەگەڵ ئەمەشدا بەهۆی کەمی دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ئافرەتان دەبێتە هۆی تێکچوونی سوری مانگانە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment