زاخارۆڤا بۆ به‌ریتانیا : ئێوه عێراقتان كاوڵكرد
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌م "نۆڤمێبه‌ر" ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوێكى ماریا زاخارۆڤاى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه وه‌ڵامى لیز ترۆس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌داته‌وه. لیز گوتبووى رووسیا به‌رپرسیاره له رژانى كۆچبه‌رانى عێراق بۆ سه‌ر سنووره‌كانى بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا.
كه‌چى ئه‌مڕۆ زاخارۆڤا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، "كاتێك له‌نده‌ن به‌رپرسیارێتى تاوانه‌كانى له ئه‌ستۆ ناگرێت، مافى ئه‌وه‌ى نییه گله‌یى له كه‌س بكات". دواتر زاخارۆڤا باس له‌وه ده‌كات چۆن به‌ریتانیا به 45 هه‌زار سه‌رباز هاوكارى ئه‌مریكاى كردووه له داگیركردنى عێراق، دواتر هاووڵاتیانى كوشتووه و سامانه‌كه‌یان تاڵان كردووه، ئه‌مه‌یش به بڕواى ئه‌و بووه‌ته هۆى رژانى كۆچبه‌ران و ده‌ركه‌وتنى داعش.
ماوه‌یه‌كه رژانى كۆچبه‌ران بۆ سه‌ر سنووره‌كانى بێلاڕووس ته‌نگژه‌یه‌كى مرۆیى و سیاسى دروست كردووه.




0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment