عەرەبى شیعە زەوى گوندى شەناغەى کوردان داگیر دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

چەند خێزانێکى عەرەبى هاوردە، لە گوندێکى کوردان لە ناحیەى سەرگەڕان خیوەت هەڵدەدەن و دانیشتیوانى گووندەکەش هەڕەشەى سوتاندن خیوەتەکانیان و دەرکردنى عەرەب هاوردەکان دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، ژمارەیەک عەرەب کە لەسەردەمى رژێمى بەعس هێنراوتەنە گوندى شەناغە، دواى (2003) گەڕانەوە شوێنى خۆیان، بەیانى ئەمڕۆ هاتوونەتەوە و لە ناو گوندەکە خیوەتیان هەڵداوە و دەڵێن ئێمە خاوەنى ئەم گوندەین نەک کورد.

شەناغە گوندێکى کوردانە و دەکەوێتە سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، هاووڵاتییەکى ئەو گوندە بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، ئەوانە عەرەبی 10 هەزارین و شیعەن و دەیانەوێت گوندەکەمان داگیر بکەن، لایەنە ئەمنییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر دووریان نەخەنەوە ئێمە دەریان خۆمان دەکەین.

هاوکات شاخەوان عەبدوڵڵا،  ئەندامى لیژنەى ئاساییکردنەوەى کەرکووک، هاتنى عەرەبى شیعە لە باشوورى عێراقەوە بۆ گوندى شەناغە پشتراست دەکاتەوە و ڕاشیگەیاند، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنى کێشەیەکە.

سەبارەت بە ئەگەر دروستبوونى گرژى لە نیوان دانیشتوانى ئەو گوندە و عەرەبى هاوردە، ئەندامەکەى ئاساییکردنەوەى کەرکووک دەڵێت، تا ئێستا نزیکەی حەوت خێمەیان ھەڵداوە و دەیانەوێت زەویی کورد داگیر بکەن، کوردیش ئەمە ڕەت دەکاتەوە، بۆیە مەترسیی پێکدادان لە نێوان ھەردوولا ھەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین