ڕێکخراوێکى ئەمەریکى: 22 هاووڵاتى هەرێمى کوردستان بە هۆى بۆردوومانەکانى تورکیا بوونەتە قوربانى
نوچەنێت:
ڕۆژى سێشەممە (17/تشرینى یەکەم/2023) تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ـى ئەمەریکی ڕاپۆرتى زیانەکانى بۆردوومانکردنى سنوورى هەرێمى کوردستان لەلایەن سوپاى تورکیا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، (10) هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوونە و (12)ی دیكە برینداربوونە.
ڕێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی (2023)وە، تاوەکو (17)ی تشرینی یەکەمی (2023،) بەهۆی بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستاندا (10) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و (12) هاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوونە (6)شیان بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و (3)ـى تر بەهۆی فڕۆکەی جەنگی و (1) هاووڵاتی تریش بەهۆی تەقینەوەی مین لەنزیک یەکێک لە بارەگا سەربازییەکان شەهید بوونە.
سەبارەت بە شوێنی هێرش و بۆردوومانەکانى تورکیا کە تێیدا قوربانی لێکەوتۆتەوە، لە پارێزگای دهۆک (4) شەهید و (2) بریندار، پارێزگای هەولێر (1) شەهید و (8) بریندار، پارێزگای سلێمانی (5) شەهید و (2) بریندار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment