نرخى نەوت بەرزترین ئاستى تۆمار کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕى جیهانى به‌رزترین ئاستى خۆى له‌ماوه‌ى ساڵێكدا تۆمار كرد و به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته‌ 65 دۆلار و 18 سه‌نت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى شوبات نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌. به‌ شێوه‌یه‌كى نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت به‌ رێژه‌ى 0.84% به‌رزبووه‌ و گه‌یشته‌  65 دۆلار و 18 سه‌نت.

نرخى تێكساسیش گه‌یشته‌ 61 دۆلار و 73 سه‌نت واته‌ به‌رێژه‌ى 0.59% به‌رزبووه‌وه‌.

ئه‌مه‌یش به‌رزترین ئاسته‌ كه‌ له‌ماوه‌ى ساڵێكدا تۆماركرابێت، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى په‌تاى كۆرۆنا له‌ كۆتایى مانگى كانوونى دووه‌م ساڵى رابردوو نرخى نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زى، چونكه‌ خواست له‌سه‌ر نه‌وت نه‌بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین