پەرلەمانتارێك: هەڵوێستی ئەندامانی کۆنگرێس بۆ مەسیحیەکان بە گرنگ دەزانین کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

سێ ئەندامی کۆنگرێس نارەزاییان لەو ئەنجامە دەربری کە لە هەڵبژاردنی کۆتایی مەسیحیەکان بەدەست هاتووە، پەرلەمانتارێكى کوردستانیش لە پیکهاتەی مەسیح ئەم هەنگاوە بە گرنگ دەزانێت بۆ پاڵپشتی مەسیحیەکان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17ى تشرینى دووه‌م (2021)، کلارا عۆدیشۆ، پەرلەمانتار لە لیستی گەلی کلدانی و سریانی و ئاشووری لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ نوچەنیت گووتی، "سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نارەزاییان دەربڕی لەو ئەنجامەی کە لە کۆتایی مەسیحیەکان بە دەست هاتووە. ئەوان داوا دەکەن بەپەلە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بێتە دەنگ بۆ ئەوەی هەمواری سیستەمی کۆتا بکرێتەوە بەشێوەیەك کە مافی مەسیحیەکان بەرجەستە بکات نەوەك فەرامۆش بکرێت".

کلارا عۆدیشۆ، لە لێدوانەکەی بۆ نوچە دەڵێت، "ئەو هەنگاوەی ئەندامی کۆنگرێس بە گرنگ دەزانین و دەبێت سیستەمى کۆتا بەشێوەیەك بێت، کە مافی مەسیحیەکان دابین بکات".

ئاماژەش بەوە دەدات، "لەپێنج  کورسی کۆتا چوار کورسی بۆ هاوپەیمانی بابیلۆن چووە، کە ئەو هاوپەیمانیەش سەر بە هاوپەیمانی فەتحە، بۆیە ئەمە ناکرێت دەبێت هەمواری کۆتا بکرێتەوە، ئێمە دووپاتی دەکەینەوە ئەو ئەنجامەی ئێستا کە هەیە دەنگی ئێمە نییە، پێی رازی نین".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین