لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانى هه‌ڵبژاردن: په‌نا بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ده‌به‌ین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نه‌ ناڕه‌زاییه‌كانى شیعه‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌ نیازن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار بكه‌ن و ده‌شڵێن ده‌زانین له‌ ناوخۆ ناڕه‌زاییه‌كان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ناگۆڕێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانى شیعه‌ ئه‌وانه‌ى خۆیان به‌ "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسێنن، به‌ نیازن په‌نا ببنه‌ به‌ر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و سكاڵا له‌دژى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق تۆمار بكه‌ن.

مه‌حمود حه‌یانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌یش له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیدایه‌، بۆ رۆژنامه‌كه‌ زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ بۆچوونێك هه‌یه‌ له‌ناو چوارچێوه‌كه‌ له‌وه‌ى كێشه‌كه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تى بكرێت و سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش تۆمار بكرێت.

حه‌یانى دووپاتى دەکاتەوە چه‌ندان به‌ڵگه‌ له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌ هاوپێچ ده‌كرێن، كه‌ ده‌یسه‌لمێنن پێشێلكاریى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كراوه‌ و یارى به‌ ئه‌نجامه‌كانى كراوه‌.

مه‌حمود حه‌یانى ره‌تیده‌كاته‌وه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان كێشه‌ى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ جنین پلاسخارتى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق هه‌بێت و ده‌ڵێ، "به‌ڵام ئه‌ركى ئه‌و هۆكارێك بووه‌ بۆ قه‌یرانه‌كه‌".

له‌دواى هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دوو جار هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر  هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق هه‌بووه‌ و هه‌ر دوو جار ستایشى حكومه‌تى عێراق و كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردووه‌ به‌هۆى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین