مەلا بەختیار ڕەتیدەکاتەوە پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى وەربگرێ کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەى دانانى ئەو لەجێگەى کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "لە مۆراڵی من دوورە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەم (2021)، مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ." 

مەلا بەختیار بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان دەڵێت، "هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم."

سەبارەت بەدانانى لە شوێنى کۆسرەت ڕەسوڵ ئاماژە بەوەدەکات، "هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین