فەڕەنسا و یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2025/11/12) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، فەڕەنسا و یەکێتیی ئەوروپا پێشوازییان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پرۆسەی هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەر بوو، عێراق هەوڵ بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە دیموکراسییەکانی دەدات و سەقامگیری وڵاتەکە دەپارێزێت".
لەلایەکی ترەوە، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دووپاتی دەکاتەوە، "بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە سەرانسەری عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا خۆڕاگریی وڵاتەکە پیشان دەدات، جەخت دەکرێتەوە لەسەر بەردەوامی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا بە تایبەتی ئاسایش، حوکمڕانی و ئاوەدانکردنەوە". هەروەها دەشڵێت، "یەکێتیی ئەوروپا پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرپرسانی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارامدا".
فەڕەنسا و یەکێتیی ئەوروپا داوا لە بەرپرسان و هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەن هاوکار و پشتیوانی یەکتر بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی ویستی هاووڵاتییانی عیراق بکات و جەخت دەکەنەوە لە، "پشتیوانی خۆیان بۆ یەکڕیزی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق".
دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هات، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "له ناخى دڵمهوه به گهرمى پیرۆزبایى له جهنابى سهرۆك بارزانى و خانهوادهى سهربهرزى شههیدان و ئهندامان و جهماوهرى پارتى و گهلى وهفادارى كوردستان دهكهم بۆ سهركهوتنى مهزن و مێژووییى پارتیمان له ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا. ئهم سهركهوتنه، سهركهوتنى ههموو كوردستان و عێراق و مایهى شادى و شانازیى ههموومانه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment