ژمارەیەک کۆچبەرى ديكەى کورد لە پۆڵەندا دەگەڕێنەوە کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو کۆچبەرانى لە نێوان سنوورى بێلارووس و پۆڵەندا گیریاخواردوو تا ئێستا (430) کەسیان گەڕێندراینەوە هەرێمى کوردستان، ئەندامێکى لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و رەوەندى کوردستانى لە پەرلەمانى کوردستان دەڵێت، (1500) هاونیشتیمانى تر ناوخۆیان نووسیووە بۆ گەڕانەوە.

ئەمڕۆ هەینى (19)ى تشرینى دووەم (2021)، بەپێى لێدوانى چیا شەریف، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ رووداو، تا ئێستا  (1500) کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بگەڕێنەوە کوردستان، بەڵام بێلاڕووس رێگە بە کۆچبەران نادات بچنە مینسک و وەکو کارتێکی گوشار دژی پۆڵەندا بەکاریاندەهێنێت.

ئەو ئەندامەى پەرلەمانى کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەو کۆچبەرە کوردانەى لەسەر سنوورى بێلارووس و پۆڵەندا ماون، ژمارەیان زیاتر لە (3000) کەس دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین