نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هێشتا لە هەرێمی کوردستانن کوردستانی

نوچە نێت

ماوەی زیاتر لە دە ساڵە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەژین، بە گوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان، "هێشتا نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە".

ڕۆژی دووشەممە (25/ئاب/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، سروە ڕەسوول، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "کوردستان بەردەوامە لە جێکردنەوەی نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر. نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەر، زیاتر لە دە ساڵە ئەم ناوچەیە بووە بە پەناگەیەک بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە".

بە گوێرەی ئامارەکان لە ئێستادا (27) کەمپ لە هەرێمی کوردستان هەیە، (858) هەزار و (578) پەنابەری تێدایە کە زۆربەیان سوورین، (280,175) پەنابەر لە نێو شارەکانی هەرێم دەژین، (261,939) ئاوارەی عێراقی، (7,240) تورک، (8,791) ئێرانی، (1,005) فەڵەستینی و نزیکەی (1,200) هاووڵاتی نەتەوەکانی تر.

لە (2009)وە، هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەندین شەپۆلی جیاوزی پەنابەر و ئاوارە کردووە کە زیاتر لە یەک ملیۆن سوری و زیاتر لە دوو ملیۆن عێراقی لەخۆ دەگرێت کە لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین