توركیا ناتوانێت هەموو پەنابەرانی سووری بگێرێتەوە شوێنی خۆیان
نوچەنێت
دووشه‌ممه (22/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆل) بڵاويكرده‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه‌ى سووريه‌كان رايگه‌ياند، تاوه‌كو ئێستا زۆر به‌باشى ڕێوشوێنى ئه‌منيمان له سنووره‌كانى ئێران و سووريا گرتۆتەبەر، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌بير نه‌كه‌ين كه توركيا سێ لاى لەسەر ده‌ريایە، ناتوانين به قسه‌ى ره‌ق ئه‌مه ده‌ربرين به‌هۆى كێشه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ ءپەنابەران له سووريا و ئه‌فغانستان به‌ر ێگه‌ى ئێرانه‌وه بۆ توركياهاتوون، له‌دواى تاليبان ژماره‌يه‌كى زۆرى ئه‌فغانيمان به‌رێگه‌ى فرۆكه‌وه نارده‌وه وڵاته‌كه‌يان."
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، (550) هه‌زار پەنابەری سووريمان نارته‌وه وڵاتەكەیان، ناتوانين زياتر له‌م ژماره‌يه بگه‌رێنينه‌وه وڵاته‌كه‌يان، پێويسته ئێمه پەنابەرانمان ته‌نيا بۆ شوێنه ئارامه‌كان نا به‌ڵكو بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه رژێمى سوورى كۆنترۆڵى كردووه بياننێرين و بۆئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ رژێم له‌په‌يوه‌نديداين بۆئه‌و شوێنانه‌ش پێويسته شوێنى نيشته‌جێبوون دروستبكه‌ين برياريشمان له‌سه‌ر داوه.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به پەنابەرانی كوردى سووريا رايگه‌ياند، پەنابەرە كوردەكانی سووريا نايانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه چونكه ترسيان هه‌يه ڕووبه‌رووى مەترسی بنه‌وه به‌تايبه‌تيش توشى باودۆخێكى گۆشه‌گيربوونه به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه، گه‌رانه‌وه‌ى سووريه‌كان په‌يوه‌ندى به دروستكردن و نوێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى و بەرەگاربوونەوەی گرووپەكان و پاككردنه‌وه‌يان له خاكى سوورياوه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئارامى پەنابەرەكان بگه‌رێنه‌وه وڵاتى خۆيان.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، رێككه‌وتووين له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگايه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين ئاماده‌كارى ژێرخانه‌كان ده‌سته‌به‌ربكه‌ين بۆگه‌رانه‌وه‌ى سوريه‌كان به‌سه‌لامه‌تى، هه‌ربۆيه‌ش پێويسته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پشتيوانى له‌م هه‌نگاوه‌ى ئێمه بكه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment