خۆپێشاندانێك له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى توركیا به‌ڕێوه‌چوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

خۆپێشاندانێكى سه‌دان كه‌سى له‌دژى هێرشه‌كانى توركیا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ده‌ڵێ هێزێكى تایبه‌تى عێراق ده‌ورى باڵیۆزخانه‌كه‌ى ته‌وق كردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى شوبات، خۆپێشاندانێكى سه‌دان كه‌سى له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ به‌غدا له‌ ناوچه‌ى وه‌زیرییه‌ رۆیشتن.

ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه‌نیوزى عێراقى ده‌ڵێ، هێزێكى تایبه‌تى عێراقى ده‌ورى باڵیۆزخانه‌كه‌یان ته‌وق كردووه‌ و رێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌كه‌ بچن.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى خۆپێشاندانه‌كه‌، ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بووه‌ له‌ دژى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێك بۆ سه‌ر شنگال له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى توركیا ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر چیاى گاره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دا و دواتر كشانه‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین