هاوسەری هونەرمەندێکی گەورەی کورد کۆچی دواییکرد هەواڵ

نوچەنێت

هاوسەری هونەرمەندی گەورەی کورد محەمەدی ماملێ، لەشاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ (١٨-٢-٢٠١٢) ئامینە مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردوی كورد محەمەدی ماملێ لەتەمەنی (٨٤) ی ساڵیدا لەشاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد. ئامینە مەولودیان، كچی ئەفسەرو فەرماندەی بەناوبانگی كۆماری كوردستان (كاپتن محەمەد مەولودیان) و هاوسەری هونەرمەندی بەناوبانگ(محەمەدی ماملێ)یە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین