ژمارەى سەردانیکەرانى پێشانگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب لەساڵى ڕابردوو زیاترە ناوخۆیی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

سەڕەراى بڵابوونەوەى ڕێژەیەکى بەرزى نەخۆشى کۆرۆنا و لاوازیى بارى دارایی هەندێ لە هاونیشتیمانیى هەرێمى کوردستان، بەوتەى بەشێک لە خاوەنى دەزگاو ناوەندەکانى چاپەمەنى ئەمساڵ ژمارەى سەردانیکەرانى پێشانگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کێتب زیاترە.

سەنگەر زرارى، بەڕێوەبەرى دەزگاى فام بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ڕێژەى هاتنى هاونیشتیمانیان بۆ پێشانگاى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب، بە بەروارد بە پار ساڵ، دەتوانین بڵێن باشتتر بوو، بەڵام لەئاستی پێویستیش چونکە باردۆخی ئابووریی وەکو پێویست نییە، بارودۆخی سیاسی ئاڵۆزە، ئەمانە کاریگەریان هەبوو."

بەپێى زانیارییەکان بوارەکانى ئایینى، گەشەپێدانى مرۆیى و بیرەوەرى کەسایەتییەکان پڕفرۆشترین کتێبى پێشانگاکەى سلێمانین.

سەبارەت بە کەمى بەشدارى دەزگا عەرەبییەکان، بەڕێوەبەرى فام، بۆ گرانى کرێى پێشانگانە و کەمى خوێنەرى زمانى عەرەبى گەڕاندەوە و دەشڵێت، "هەندێ دەزگا عەرەبییەکان لە ساڵانى ڕابردوو لە دواى هاتنیان خەرجى خۆشیان بۆ دەرنەچووە."

سەبارەت بە ژمارەى ئەو کتێبانەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو لە پێشانگاکەیان فرۆشراون، شەوقى عومەر، سەرپەرشتیاری پێشانگاى نێودوڵەتیى سلێمانى بۆ کتێب بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، لەسەرەتاوە ئامارى فرۆشتنى کتێب وەرناگیرێت تاوەکو ڕۆژى کۆتایی پێشانگاکە." هەروها دەشڵێت، "ڕێژەى بەژداربوون تاکو ئێستا زۆر باش بووە،  لەکاتی کردنەوەی پێشانگاکە چەندان وەزیر و پەرلەمانتار و پارێزگار و قایمقاميش بەشدارببون."

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە (200) دەزگاى چاپەمەنى ناوخۆیی و بیانی لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەژداربوونە، کتێبەکان بوارەکانى کولتوور و شیعر و شانۆ و ئەکادیمی و پزیشکی و هونەری و سیاسی و بەڕێوەبردن لەخۆ دەگرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین