وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕاگەیێندراوێک لەسەر دەماڵەى قوتابیان بڵاودەکاتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووری هەرێمى کوردستان دەربارەى دەرماڵەى قوتابیان و خوێندکاران لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پێش ٢٠١٤ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصیصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌."

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە دەربارەى دەرماڵەى قوتابیان، تێیدا هاتووە"بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان لە بارەى دەرماڵەى قوتابیان:

یەكەم: بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی قەیرانی داراییەوەخەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە. 

دووەم: پێش ٢٠١٤ دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ تخصیصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه‌ و هه‌ر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه‌ خه‌رجكراوه‌و به‌ هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به‌ داراییه‌وه‌ نییه‌.

سێهەم: هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له‌ ساڵی ٢٠٢١ نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین