15 کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا تەندرووستی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی توشبوانی پەتای کۆرۆنای راگەیاند، بە پێی ئەم راگەیێندراوە 358توشبووی نوێ تۆمارکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە( 23/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی توندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری دۆخی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە پێی بڵاوکراوەکە، 5050 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، 358توشبووی نوێ تۆمارکراون.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوو 15کەس بە پەتای کۆرۆنا مردوون، 358توشبووی نوێ تۆمارکراون و 539 کەس چاکبوونەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین