یەکێتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، راگەیێندراوێکی سەبارەت بە رەوشی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: پشتیوانی داوا رەواکانی خوێندکاران دەکەین و داوا لە حکومەت دەکەین، دەرماڵەکانیان بۆ خەرج بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە(23/تشرینی دووەم/2021 ) گوتەبێژی فەرمی یەکێتی رایگەیاند: پشتیوانی داواکاری خوێندکاران دەکەین، داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکەین، دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن، چونکە داواکارییەکانیان رەوایەو خۆپیشاندەرانیش رێگە بەهیچ لایەنێکی نابەرپرس نەدەن خۆپیشاندانەکان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوت قۆرغبکات و بەکاربهێنێت.

ئەمین بابە شێخ، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیێندراوەکەدا داوای لە حکومەت کردووە کە داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکات، هەروەها داوا لە خوێندکارانی ناڕازی دەکەن، بەشێوەیەکی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن و  دوور بکەونەوە لەهەموو کارێکی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوە. رێگە بە هیچ لایەنێکی نابەرپرس نەدەن خۆپیشاندانەکان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبکات و بەکاربهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین