موقتەدا سەدر: لە تێکدانی ئاسایشی عیراق دووربکەونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند: وتەکەی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هیوابەخش بوو. داوا لە لایەنەسیاسییەکان دەکەین لە تێکدانی ئاسایشی عیراق دووربکەونەوە.

ئەمڕۆ سێشيممە( 23/تشرینی دووەم/2021) موقتەدا سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی: وتارەکەی جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش هیوابەخش بوو.

جنین بلاسخارت، ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتەیەکی پێشکەشی کرد و گوتی: ئەو هەڵبژاردنەی لە ئۆکتۆبەری رابردوودا لە عێراق ، ئەنجامدرا بەشێوەیەکی گشتی رێکوپێک بوو.

سەبارەت بە ناڕەزایی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پلاسخارت رایگەیاند: پێویستە هەموو لایەک لەم قۆناغەدا دان بەخۆدا بگرن و ئارامی بپارێزن، گفتوگۆی نێوان لایەنەکان تاکە ڕێگەی ڕزگاربوون لەو دۆخەیە. تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا لەبەردەست نییە، پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە پێی یاسا مامەڵە بکەن.

رەوتی سەدر، لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، زۆرترین دەنگی بە دەستهێنا، چەند جارێک موقتەدا سەدر رایگەیاندووە: کە دەیەوێ حکومەتێکی نیشتیمانی زۆرینە پێکبهێنێت، بەڵام ئەو لایەنانەی کە بە نزیک لە ئێران هەژماردەکرێن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رازی نین.

موقتەدا سەدر، هەر سەبارەت بە وتارەکەی جنین پلاسخارت نوسیویەتی: گەلی عیراق چاوی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی زۆرینەیە، وتارەکەی بلاسخارت، ڕاسپاردەی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدا بوو، بۆیە ئامۆژگاری لایەنەکان دەکەین لە تێکدانی ئاسایشی عیراق دووربکەونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین