ژنێک بوو بە سەرۆکوەزیرانی سوید عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ژنێک بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتی سوید هەڵبژێردرا و دەبێتە یەکەمین ژن کە دەنگی پێویستی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیران بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24-11-2021 ماگدالینا ئاندێرشۆن، لەلایەن پەرلەمانی سوید بە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی هەڵبژێردرا.

بوونی ماگدالێنا ئاندێرشۆن بە سەرۆکوەزیرانی سوید، ئەم وڵاتەش دەچێتە ریزی وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیا کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن، لەوانەش، نەرویج، دانیمارک، فنلاند و ئاسلەند.

ماگدالینا ئاندێرشۆن تەمەنی 54 ساڵە، حزبەکەی خاوەن 100 کورسی پەرلەمانە و لە دەنگدانی ئەمڕۆدا 117 پەرلەمانتار بە بەڵێ دەنگیان پێداوە.  بەمجۆرە بووە یەکەمین ژن لە مێژووی سوید کە ئەم پۆستە وەربگرێت. وەزیری دارایی حکومەتەکی پێش خۆی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین