دژەتیرۆر: هەر گرووپێک ئاراستەى خۆپیشاندانەکان بگۆڕێت بە توندى رووبەڕووى دەبینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى دژە تیرۆرى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا پشتیوانى لە داواکاریی خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن، بەڵام دەشڵێت، "بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەکان تێک دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندکاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25)ى تشرینى دووەم (2021)، لەسەر خوپیشاندانەکانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دژەتیرۆرى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا داوا لە خۆپیشاندەران دەکات بە گژ ئەو دەستانەدا بچنەوە "کە ڕێگەى ئامانجە ڕەواکەیان لێ تێک دەدات."

دژەتیرۆرى سلێمانى پاراستنى سەلامەتى هاووڵاتییان بە ئەرکى خۆى دەزانێ  و ڕاشیدەگەیێنێت، "هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە."

هاوكات دژەتیرۆرى سلێمانى لە پاڵ دڵنیایی دان بە خۆپیشاندان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، "پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێکدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەردایە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین