کازمى لەسەر خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە پەیامێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان داوا دەکات بەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ و دەستدرێژى بۆ سەر موڵکى گشتیش ڕەتدەکاتەوە.

لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەردا، بە هەر سێ زمانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى لە تویتێکدا سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، "رووداوە ئازاربەخشەکانى ئەم دواییەى هەرێمى کوردستان بەتایبەت شارى سلێمانى ئازیز، پێویستى هەڵوێستى بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنى ئاسایشى کۆمەڵایەتیى."

مستەفا کازمى نووسیوویەتیى، "خۆپیشاندانى ئاشتییانە مافێکى دەستووریى دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدرێژیى بۆ سەر خۆپیشاندەران و موڵکى گشتى و تایبەتیش ڕەتکراوەیە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى چەند ڕۆژێکە هەندێ لە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستان، دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە، بۆ پێدانى دەرماڵە مانگانەى خوێندن، دوێنێش ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا بڕیاریدا گوژمەیەک پارە بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى و توێژینەوەى زانستى تەرخان بکرێت بۆ باشترکردنى بارودۆخى دارایى بەشەناوخۆییەکان و پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى ئەو وەزارەتە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین