رێکخراوی لوتکە: تا ئێستا زانیاری تەواومان لەبەردەست نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

سیهام میران-نوچەنێت

هەواڵی نقومبوونی بەلەمێک بە 27کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی فەرەنسا، راگەیاندنی تەنیوە، هەردوو حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ توندترکردنی سنورەکانیان لەسەرخەتن.

شەوی رابردوو( 24/تشرینی دووەم/2021) هەواڵی خنکانی 27 کەس لە کەناراوەکانی فەرەنسا بڵاوبووەوە، پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند: ئەوانەی کە خنکاون کۆچبەربوون و هەوڵیانداوە بە نایاسایی بڕۆنە ناو خاکی بەریتانیا، ئێستا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی تەرمی ئەو کۆچبەرانە بدۆزنەوە. بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ زۆربەی ئەو کەسانەی کە خنکاون خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی: تاکو ئێستا کەسوکاری هیچ لەو کەسانە پەیوەندی نەکردووە، بڵێ ئاگامان لە کەسەکەمان بووە دوێنێ سەر ئەو بەلەمە کەتووە، بە گشتی کە رووداوێك روو دەدات کاتی دەوێت تاکو زانیارییەکان وەردەگیرێت"ناتوانین بڵێن چەند کەسیان ناسنامەیان عێراقیە بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ شتێك روون نییە، ئەوەشی کە دەگوترێت شتی سەر زارەکیە. ئێمە وەکو دەزگای لوتکە، تاکو هەواڵ لەو شوێنە وەرنەگرین و تەرمەکان نەدۆزرێتەوە ناتوانین بڵێن چەند کەسن". 

بەشێک لە میدیا جیهانییەکان وا بڵاویان کردەوە کە ژمارەی سەرنشینانی ئەو بەلەمەی نقومبووە 32 کەسبووە، تا ئێستا تەرمی 27 کەسیان دۆزیوەتەوە.

سەبارەت بە ژمارەی کەسەکان سەرۆکی دەزگای لوتکە دەڵێت"هەر روداوێك رودەدات بۆ نموونە پێنج کەس خنکاوە و تەرمی هەیە، 15 کەس بێ سەر و شوێنە کەسوکاری و ئێمەش دەزانین کە کەسەکە لەو شوێنە بووە دیار نەماوە ئەوا دۆسیەکەی هەمیشە بە کراوەی دەمێنێت، بەردەوام دۆسیەکەی دەنێردرێت بۆ لایەنی پەیوەندیداری ئەو شوێنە بۆ پۆلیسی دەریاوانی، هەروەها بۆ پزیشکی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بزانین ئەو کەسانە لەو رووداوە بوونە ئایا رزگارکراون لە رێگای پۆلیسەوە، لە زیندان یاخود لە نەخۆشخانەکانن".

سەبارەت بە گیرکردنی کۆچبەرانی کورد لە سنوری بیلاروسیا، ئاری جەلال دەڵیت" ساڵێك دەبێت ئاگاداری ئەو بارودۆخەین و دەزانین کە ئەو رێگایە دروست بووە. هاوڵاتیان  پەیوەندیان دەکرد و ئاگاداری دەکردینەوە هەیانیش بوو دەیگوت گیرمان خواردووە. لەوێ بەهۆی ئەوەی کونسوڵخانەی عێرای لێ نییە، بێلاروسیش ئەمە وەک کارتێکی سیاسیە بەکار دەهێنێ، وەڵامی هیچ جۆرە رێکخراوێکی پەنابەری و مافی مرۆڤ ناداتەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین