گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا له بازاڕى جیهان ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 26 ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" وڵاتانى رۆژئاوا به تایبه‌تى ئه‌وروپا نیگه‌رانى خۆیان له به‌رانبه‌ر ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسى گۆڕاوى كۆرۆنا راگه‌یاند كه به " B1.1.529" ناسراوه. كۆمیسیۆنى ئه‌وروپا پێشنیارى كرد ته‌واوى گه‌شته‌كانى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیا بوه‌ستێنرێن. له هه‌مان كاتدا سه‌نته‌رى ئه‌وروپى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كان ئاستى زۆر به‌رزى هۆشداریى راگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاندووه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه ده‌كات كه دوێنێ له باشوورى ئه‌فریقیا ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مڕۆیش بڕیاره دانیشتێك بكرێت بۆئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕاوه دیارى بكرێت.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى روونى ده‌كاته‌وه له ئێستادا ئامۆژگارى هیچ وڵاتێك ناكات سنوور بۆ گه‌شته‌كانى دابنێت، چونكه دیاریكردنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى گۆڕاوه‌كه دوو هه‌فته زیاترى ده‌وێ. دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه له ئێستاوه زانایان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كاریگه‌رى ڤاكسینیش له‌سه‌ر ئه‌م كۆرۆنایه ده‌رناكه‌وێ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك نییه.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا زانیارى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕاوه نییه كه به B1.1.529 ده‌ناسرێت، كه‌چى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به توندى له بازاڕى جیهانى داوه، به تایبه‌تى له بازاڕى نه‌وت و پشكه‌كاندا. ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا هاتووه نرخى نه‌وت به خێرایى داده‌به‌زێ به‌ڵام جیا له نرخى نه‌وت ده‌ركه‌وتنى گۆڕاوه نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا كاریگه‌رى به‌سه‌ر بازاڕى پشكه‌كان هه‌بووه.
سكاى نیوز ورده‌كاریى زیاترى خستووه‌ته‌ڕوو له‌وانه پێنوێنى ستكۆس 600ى ئه‌وروپى به رێژه‌ى 3.3% دابه‌زیوه، فایننشال تایمز 100ى به‌ریتانى به هه‌مان رێژه دابه‌زیوه، جگه له‌مه‌یش داكسى ئه‌ڵمانى به رێژه‌ى 3.4% دابه‌زیوه، پێنوێنى كاك 40ى فه‌ڕه‌نسیش به رێژه‌ى 4.3% دابه‌زیوه.
سكاى نیوز ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك هه‌واڵى به‌په‌له‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر لێكه‌وته ئابوورییه‌كانى ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه ده‌ربخات، له‌وانه پێنوێنى داوجۆنز زیاتر له 800 خاڵى له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕ له ده‌ستداوه، دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه كه بازاڕى پشكه‌كانى له جیهان خراپترین ئاستیان له دوو مانگى رابردوو تۆماركردووه. كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانى بوارى فڕۆكه‌وانى گه‌شتيان به‌هاى پشكه‌كانیان دابه‌زیوه.
وه‌ك له زانیارییه‌كانى ئه‌م ماڵپه‌ڕه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین زیان به‌ر له كۆمپانیاكانى گه‌شتوگوزار كه‌وتووه. ئه‌مه‌یش به‌هۆى بڕیارى كۆمه‌ڵێك وڵاتى ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ توندكردنى رێكارییه‌كانى خۆپارێزى ده‌ریانكردووه.
سه‌باره‌ت به بازاڕى نه‌وت، به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ى له نزمبوونه‌وه‌دایه، به‌گوێره‌ى ئه‌و نرخه‌كه‌ى سایتى " oilprice" كاتژمێر 7:45 ئێواره به "كاتى هه‌ولێر" نرخى به‌رمیلێك برێنتى به 73 دۆلار و 40 سه‌نت نیشانداوه، نرخى نه‌وتى تێكساسیش به 68 دۆلار و 88 بووه. تا ئێستا دیار نییه ئه‌م دابه‌زیینه به‌مشێوه‌یه تاكه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت ئاخۆ سیناریۆى 2020 دووباره ده‌بێته‌وه، یانیش له رۆژانى داهاتوودا زانیارى نوێى له‌سه‌ر گۆڕاوه نوێیه‌كه بازاڕ هێمن ده‌كاته‌وه؟
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment