وەزارەتى پێشمەرگە: پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی داعش تێکشێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە دەربارەى هێرشەکەى چەکدارانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە لە کوڵەجۆ دەڵێت، "بەداخەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون."

ئەمشەو (27)ى تشرینى دووەم (2021)، لە کوڵەجۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیکردە سەر هێزەگانى پێشمەرگە، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا وەزارەتى پێشمەرگە روونیدەکاتەوە، "بەداخەوە، چوار پێشمەرگە بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستادا."

<ەشڵێت، "بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین