بافڵ تاڵەبانى: چەندجارەبوونەوەى پەلامارە تیرۆریستییەکانى داعش جێگەى نیگەرانییە کوردستانی

نوچەنێت:

هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە نیگه‌رانییەکی زۆرەوە له‌ چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم."

ئەمڕۆ یەکشەممە (28)ى تشرینى دووەم (2021)، بافڵ تاڵەبانى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لەسەر هێرشەکەى دوێنێ شەوى تیرۆریستانى داعش بۆ هێزەکانى پێشمەرگە لە کولەجۆ ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا هێرشەکەى داعش بە هەوڵێکى ترسنۆکانە ناو دەبات و دەشڵێت، "بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا." 

هەروەها لەبەشێکى ڕاگەیێندراوەکەیدا داواى رووبەڕووى پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان دەکات "کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین