سەرجەم بەرهەمەكانى شێخ محەمەدى خاڵ بڵاوكرایه‌وه‌ کولتوور

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بڕیارە سەرجەم نووسینەكانى شێخ محەمەدى خاڵ لە لایەن ناوەندى خاڵ بڵاوكرایه‌وه‌، كە نزیكەى چوار هەزار و 500 لاپەڕە دەبێت و هه‌ندێك بابه‌تیشى یه‌كه‌م جاره‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28 ى تشرینى دووەم تۆفیق كەریم سەرپەرشتیارى ناوەندى خاڵ لە لێدوانێكى تایبەت بە نوچەنێت ئاشكراى كرد، جارێكى تر سەرجەم بەرهەمەكانى شێخ محەمەدى خاڵ چاپ کرایەوە.

تۆفیق كەریم گوتى، "لە ئێستادا هەموومان تەواو کردووە کە بریتیە لە هەشت جوزئی قورئان لەگەڵ دوو بەرگی فەرهەنگی خاڵ لەگەڵ بەرگێکی پەندی پێشینان و دوو بەرگی ناڵەی دەروون، چەندان کتێبی عەرەبیش کە بە گشتی کە نزیکەی 4500 لاپەڕە دەبێت".

لە بەشێكى ترى لێدوانەكەى سەرپەرشتیارى ناوەندى خاڵ گوتى، "دوو چاپی دەکەین، چاپی یەکەم دابەشی دەکەین بەسەر دۆست و کەسایەتیەکانی ناسراوی شێخ محەمەدی خاڵ".

لەکۆتایى لێدوانەكەى توفیق كەریم ئاشكراى كرد، هەندێك لە نووسینەكانى شێخ محەمەدى خاڵ یەكەم جارە لەو چاپە نوێیە بڵاو دەكرێنەوە و باسى لەوەیش كرد د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارى عێراق ئەركى چاپكردنى بەرهەمەكانى خاڵ لەئەستۆ گرتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین