به‌ستنى ستیان به‌ به‌رده‌وامى زیان به‌ ته‌ندروستى ژن ده‌گه‌ینێ تەندرووستی

نوچه‌نێت

سەبارەت بە ستیان و سوود و زیانەکانییەوە زۆر بابەت و لێکۆڵینەوەیی زانستی هەیە، بەڵام هەموویان تاڕادەیەک لەسەر ئەوە کۆکن کە بەکارهێنانی ستیان لە هه‌موو کاتدا زیانێکی زۆری هەیە، كه‌ لێره‌دا به‌شێكیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

ئامادەکردنی؛ لاڤین عومەر

خاوکردنەوەی سووڕی خوێن: خەوتن بە ستیانەوە بە تایبەتیش ئه‌گەر تەسک بێت دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی سووڕی خوێن لە جەستەدا.

هەوکردنی پێست: مانەوە بە ستیانەوە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دەبێتە هۆی هەوکردن و هەستیاری پێست.

عارەقکردنەوە: دروستبوونی عارەق و هەستکردن بە گەرما وات لێدەکات بە ئاسوودەیی نەخەویت.

دەردراوەکانی سنگ:بەهۆی دروستبوونی ناوچەی شێدارەوە، خەوتن بە ستیانەوە دەبێتە هۆی دەردراوی جۆراوجۆر لە سنگەوە.

هەربۆیە پسپۆرانی بواری سنگ ئامۆژگاری خانمان دەکەن پێش خەوت ستیان لەبەر نەکەن تا زیان به‌ ته‌ندروستیان نه‌گات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین